ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “توانێ” و دانیشتووی گوندی “بندرە” سەر بە پیرانشار بە ناوی “محەممەدخالید ڕەسوڵزادە” کوڕی محەممەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندییەدا بە #چاونیوز ڕایگەیاند؛ ئەو هاونیشتمانییە لە دووکانەکی خۆی لە ناو شاری پیرانشار، دوای هێرشی چەندین ماشێن و گەمارۆدانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە، دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.