ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئومێد ئەحمەدی” کوڕی محەممەد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندییەدا بە #چاونیوز ڕایگەیاند؛ ئەم هاووڵاتییە کە پێشتر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەر کرابوو، بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.