ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی “ئیبراهیم ڕەسووڵپوور” لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئەوشارە بە سەرۆکایەتیی “حیجازی” بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی کوردی دژبەری نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە ئیبراهیم ڕەسووڵپووری ناچار بەدانپێدانانی زۆرەملێ کردووە و هەڕەشەی لێکردووە ئەگە پێمڵیی داواکارییەکەیان نەبێ برای تەمەن ١٠ ساڵەکەی (ئارمین ڕەسووڵپوور) دەسبەسەر دەکەن.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو.