ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “داشبەند”سەر بە شاری بوکان بە ناوی “ناسر عەلیپوور” بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی قەزایی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.