ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، هاونیشتمانییەكی خەڵكی تیكاب بەناوی «فەرەیدوون سوڵتانی» دانیشتووی تاران پاش چەند جار بانگکران و هەڕەشەی وەزارەتی ئیتلاعات، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند; هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردن، دەستیان بە سەر کەلوپەلی تاکەکەسیی ئەم هاووڵاتییە لەوانە مۆبایل و ماشینەکەیدا گرتووە.
هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.