“حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلوو” بەندکراوی سیاسی، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ.
نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە سێدارە، لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی ئەم بەندیخانەیە.
ئەم گواستنەوەیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ناوبراوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزەری دۆسیەکە، بڕیارە ئەم حوکمە ڕۆژی هەینی جێبەجێ بکرێت.