چاونیوز: مستەفا ئیلخانیزادە نووسەر و بەرپرسی دامەزراوەی فەرهەنگی پەروەردەیی ئەدەب لە بۆکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە و وێڕای دەسبەسەر کردنی ناوبراو، دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی بەشێک لە کەرەسەی کەسییان دەسبەسەر داگرت و دەگەڵ خۆیان برد.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر چارەنووسی کاک مستەفا لەبەر دەست