ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری بێستوون بە ناوی “کامبەخش مەحموودی” لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دیزڵاوا) جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠١، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا پەیوەندیدارەکانی دەزگای دادی ئێران، ڕانەگەیەندراوە.