ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی “سەیران خوسرەوی”، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لە ماڵەکەی خۆی، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە.
وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی خوسرەوی لە ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان، هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان لەبارەی چارەنووسی سەیران وەرنەگرتووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.