چاونیوز: مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژ، درێژەیان بە مانگرتن دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممه ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠، مامۆستایانی بەشێک شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە و لە سێهەم ڕۆژدا دژ به كه‌مبوونی مووچه و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ستیان دایه مانگرتن و له ئاماده‌بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
لەم پێوەندییەدا مامۆستایانی قوتابخانەکانی شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە، کامیاران، ئیلام، کرماشان، بۆکان، جوانڕۆ و… هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سێهەم ڕۆژدا، بە کۆبوونەوە لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەو شارە، درێژەیان بە مانگرتن دا.
جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای فیداکاری و تێكۆشانێكی زۆر و وه‌ک یه‌كێک له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگا، مامۆستایانی ئێران و کوردستان له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.