ڕۆژی چووارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە بە #چاونیوز ڕاگەیاند: خاتوو سووسن بە هێرشی هەشت ماشێنی پلاک شەخسی هێزە ئەمنییەتییەکان وێڕای بێ ڕێزی كردن بە شێوەیەكی پڕتوندووتیژ دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو چالاکە، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.