سزای زیندانیی دوو زیندانیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، لە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیرییەوە بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
دادگای پێداچوونهوهی ورمێ له بڕیارێکدا سزای 3 ساڵ زیندانیی بهسهر “کامران مووسازادە” و “فەخرەدین ئاسریس”دا سهپاند. ئهو دوو بهندکراوه کورده له دادگای سەرەتاییدا هەر کامەیان به ٥ ساڵ زیندان سزا درابوون.
کامران مووسازادە” و “فەخرەدین ئاسریس” که بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبهری ڕێژیم دادگایی و سزا درابوون، ڕۆژی ٦ بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی به دانانی بارمتهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون و پاش بڕینەوەی ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە دەستبەسەر و بۆ کێشانی ماوەی زیندانییەکەیان بهڕێی زیندانی ورمێ کران.