ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “شنۆ محەممەدی” لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی “ئاریوان شاکری”، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر کران.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، سێ هاونیشتمانیی تر بە ناوەکانی “شێروان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری و سیروان حاتمی”، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە، “مەحموود نادری” خەڵکی گوندی “دادانە کەمانگەر” سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان، دوو هەفتە دوای ئازادی بە دانانی بارمتە، جارێکی تر لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دوای بانگکران دەسبەسەر کرایەوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم شەش هاونیشتمانییە کە لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ناوچەکانی خۆیان بەشدار ببوون، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.