چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خاكەلێوە، هاونیشتمانییەک بە ناوی ”سەعید كەرەمی”خەڵكی شاری پەهلە (زەڕین ئاوا)ی سەر بە دێهلۆڕان لە پاڕێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر كرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە هۆكاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست نییە.
هەر لەو ڕۆژەدا کەسێکی دیکەش هەر لەم ناوچەیە بەناوی سەتار کەریمی دەسبەسەر کرابوو