ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، “جەواد سواری” برای “فواد سواری” لە گیانلەدەستدراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە، دەسبەسەر کرا.
فواد سواری، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە دیواندەرە دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت، گیانی خۆی لەدەست دا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جەواد، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.