ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ، مامۆستا مەلا “ئایەت غوڵامی” پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی “محەممەد مستەفا” لە کرماشان و وانەبێژی قوتابخانە ئایینییەکان، دوای بانگکرانی بۆ دادگای تایبەتی ڕووحانییەت لقی کرماشان دەسبەسەر کرا.
ئەم مامۆستایە پووشپەڕی ساڵی رابردوو دوای بانگکرانی بۆ شورای ڕووحانییەتی کرماشان، لە پێشنوێژیکردنی جەماعەت و چالاکییەکانی لە مزگەوت، دوور خرابووەوە.
ناوبراو پێشتریش چەندین جار بەهۆی پشتیوانیکردن لە داخوازییەکانی خەڵک و سەرکۆنەکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا “محەممەد خزرنژاد”، بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.