بەیانیی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ئاوایی “نەنە”ـی سەر بە شاری مەریوان و سێ هاونیشتمانیان بەناوەکانی “فواد ئەحمەدزادە” کوڕی عەلی، “شەهرام ڕۆستەمی” کوڕی ئەنوەر و “هێمن ڕەحمانی” کوڕی ڕەحمان، بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرد.
ئەو سێ هاونیشتمانییە کە هەتا ئێستا دیار نییە بۆچی گیراون و هۆکار و تۆمەتەکان چین؛ دوای شەش کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران.