چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا.
چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی ڕەحیم ڕيفعەتی و ڕەحمان تابش بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە هەرکام ٣ ساڵ و ٧ مانگیان بەسەردا سەپا.
ئەو دوو هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە لە ورمێ گوازرانەوە و دواتر لە مانگی خەزەڵوەر دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون