ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “جەعفەرئاوا” سەر بە ناوچەی شامات بەناوەکانی “حەمزە حەسەن مەلا” و “کەمال گولابی ئازەر” لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە #چاونیوز ی ڕاگەیاند: هێزەکانی پاسگای ئینتزامی ئەو ئاواییە وێڕای “خاکپور” فەرماندەکەیان هێرش دەکەنە سەر خەڵک، بەڵام خەڵکی گوندەکە لێیان وەدەست دێن و دوای چەند کاتژمێر دەرپەڕاندنیان، هێزێکی لیباس شەخسی بە چەندین ماشێن هێرش دەکەنەوە سەر “جەعفەرئاوا” و دوای پشکنینی چەند ماڵ ئەو دوو هاونیشتمانییە دەسبەسەر دەکەن.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان، هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو دوو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.