لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کۆنەقەلا” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “محەممەد ڕەسوڵپوور”، لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “عەلی ئەنساری” بە تۆمەتی “ئەندامەتی و پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام هەروەها، چالاکی تەبلیغی بە دژی حکومەت” دوو ساڵ حوکمی بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
ئەو هاونیشتمانییە ٥٣ ساڵەیە، شەوی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و دوای نزیک دوو حەوتوو بە دانانی بارمەتی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.