لە ورمێ دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سەرجەم 32 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. برایم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی بە ناوی سالار کە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو گیرابوون، هەر کامە و سزای 16 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.
جیا لەم باوک و کوڕە، مریەم سدیق هەمەدانی، کچێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیەش لەگەڵ باوک و براکەی گیرا، بەڵام دوو ڕۆژ دوای دواستنەوەیان بۆ زیندانی ورمێ بە دانانی بارمتە بەردرا.
بەپێی دادنامەی ڕاگەیەندراو لە لایەن لقی 2ی دادگای شۆڕشی ورمێ برایم هەمەدانی و کوڕەکەی سالار هەمەدانی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات لە ڕێگەی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم” و “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی” هەر کام سزای 16 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە ئیبراهیم سدیق هەمەدانی پێشتریش لە ساڵی 1384 سەبارەت بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردی سزای 6 ساڵ زیندانیی درابوویە کە دوای کێشانی 2 ساڵ لەو ماوە سزایە بەمەرج ئازاد ببوو.