که‌سێکی خه‌ڵکی گوندی گزکه‌سکی پیران له پیرانشار خۆی کوشت.
به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه، 12ی ڕه‌شه‌ممه، سه‌ید مسته‌فا سه‌ید ڕه‌حمانی، خه‌ڵكی گوندی گزکه‌سکی پیرانشار که خاوه‌نی بونگای میوه‌ی بووه، له دووکانه‌که‌ی خۆی هه‌ڵاواسیوه و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” سه‌ید مسته‌فا مرۆڤێکی به ئه‌خلاق، خه‌ڵک خۆشه‌ویست و بنه‌ماڵه‌دۆست بووه، به‌ڵام کێشه‌ی ماڵیی بۆ هاتۆته پێشێ و له به‌ر ئه‌وه‌ی توانای چاره‌سه‌رکردنی نه‌بووه، خۆی کوشتووه.
خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی لە نێو چینی کەمداهات و بێ هیوا ڕۆژبەڕۆژ روو لە زیادبوونەوە و تائێستا هیچ ناوەندێکی دەوڵەتی ئاوڕێکی جیددی لەم قەیرانە کۆمەلایەتییە نەداوەتەوە. کارناسانی بواری کۆمەڵناسی ئەم دیاردەیە بە مەترسیدار دەزانن و لە کەمتەرخەمی و ئاوڕنەدانەوەی ناوەندەکانی پێوەندیدار بۆ ئەم دیاردەیە رەخنەی زۆریان هەیە.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، ڕۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣ کەس خۆیان ده‌کوژن و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی دەروونی، ئابووری، بێ‌کاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون ده‌گه‌ڕێته‌وه..
شایانی باسه ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆكوژی لە پلەی ٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆكوژی زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا به‌پێی ئاماره‌کان له ساڵدا له نیوان ٥ تا ٧ هەزار كەس لە ڕێگەی خۆكوژییەوە کۆتای‌یان به ژیانیان ده‌هێنن.