خانووی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا.
ئۆمید عەبدە، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە ساڵی 1390 بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و دوای ساڵ و نیوێک مانەوە لە زیندان بە دانانی قەباڵەی خانووی ماڵەووەیان بە مەرەخەسی هاتبووە دەرێ و نە گەڕابۆوە بۆ زیندان؛ خانووەکەیان دەستی بەسەردا گیرا.
ئۆمید عەبدە کە لەگەڵ مەنسوور ئاروەند و لە پێوەندی لەگەڵ یەک پەروەندەدا دەسبەسەر و زیندانی کرابوون، لە یەکەم دەرفەت دوای بە بارمتەدانانی قەباڵەی خانووەکەیان ئێرانی بەجێهێشت. ناوبراو دواتر بە شێوەی پاشەملە حوکمی زیندانیی ئەبەدی بەسەردا سەپا و ئێستاش خانووەکەیان بە بڕیاری دادگای شاری مەهابادەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی ئۆمید بە “چاونیوز”ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی ئۆمید تا ئێستا بڕی 25 میلیۆن تمەنیان کردۆتە حیسابی ئیدارەی ئیتلاعات و دەبێ هەتا چەند مانگی دیکە ئەوەندەی دیکەش بکەنە نێو حیسابی ئیتلاعاتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە مەنسوور ئاروەوند ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و دوای 4 ساڵ مانەوە لە زیندان ڕۆژی 24ی جۆزەردانی 1394 لە بەندیخانەی میاندواو ئێعدام کرا.