بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، ئاینا زارع تەمەن ١٧ ساڵە لەلایەن لقی یەکی دادگای ورمێ تایبەت بە مناڵان و مێرمناڵان بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی ئازادی کوردستان، ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئاینا زارع وێڕای دایکی (شاناز (بێریوان)سادقی فەر) خەرمانای ساڵی ٩٨ــەوە لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە “ئەماننامە”ی ئیدارەی ئیتلاعات لە باشووری کوردستان گەڕانەوە و هەر لەوێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرانەوە.
ئەو دایک و کچە ماوەی نزیک سێ ساڵ ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان بوونە و دوای وەرگرتنی بەڵێنی لە ئیدارەی ئیتلاعات گەڕابوونەوەی ڕۆژهەڵات. بەڵام لە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ شاناز سادقی فەر بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی “پاک” لەلایەن قازی شێخلووە ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێ و لەکاتی گرتنیان هەتا ئێستاش هەر لە زیندان ماویتنەوە.
ئەو دایک و کچە هیچ کات مافی هەبوونی پارێزەریان بۆخۆیان نەبووە.