چاونیوز: رۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بەناوی “جەلال خودامرادی” بەهۆی تەدارەکدان و چالاکی لە بەڕێوەبردنی نەورۆزیی “حەسەناوا”ـی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئینتزامییەوە گیرابوو و دواتر بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەک ئازاد کرابوو.