بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩، لە ئاکام تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی پاراستان سەربە شاری سەردەشت کەسێک بەناوی ئەحمەد مەمەندی زۆر بە توندی بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لە ناوچەی سەردەشت بە چاونیوزی راگەیاندووە: ئەحمەد سەرقاڵی لەوەڕاندنی ڕانە مەڕەکەی بوو کە وەسەر ئەو مینە پەڕی و وێدەچێ لاقێکی بپەڕێ.
ئەحمەد مەمەندی خەڵکی ئاوایی دەشتەی سەردەشتە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەردەشت لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.