تەرمی “فەتانە وەلیدی”، هونەرمەندی ناوداری کورد، لەسەر شانی ژنان بە خاک ئەسپێردرا
چاونیوز: بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر، تەرمی “فەتانە وەلیدی”، هونەرمەندی ناوداری کورد، بە ئامادەبوونی بەشێک لە چالاکانی هونەری و فەرهەنگی، بە گوتنەوەی گۆرانییەکی ناوبراو بە ناوی “لای لای دڵم لای لای”، لەسەر شانی ژنانی سنەیی لە گۆڕستانی ئەم شارە بەخاک ئەسپێردرا.
فەتانە وەلیدی کچی “محەممەد شەریفی” (میوزیکژەن و گۆرانیبێژ)، ساڵی ١٣٣٢ لە گەڕەکی جەوراوای سنە لەدایک بوو. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەلای مامۆستای مۆسیقای ئەوکات، مامۆستا حەسەن کامکار، فێری مۆسیقا بوو. پاشان لە ڕشتەی مۆسیقا لە هونەرستانی باڵای تاران دەرچوو.
ئەم ژنە ڕچەشکێنەی کورد، یەکێک لە ناودارترین ژنانی گۆرانیبێژی کوردە کە لە دەیەکانی چل و پەنجای هەتاوی ٦٥ گۆرانیی لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردبوو.
فەتانە وەلیدی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە زێدەکەی (سنە) کۆچی دواییی کرد.
دۆخی خەراپی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ هونەرمەندان، بەتایبەتی ژنان، مردنی دایک و باوکی و هەروەها کێشەی ڕۆحی، دۆخێکی بۆ پێک هێنا کە نەیتوانی درێژە بۆ کاری هونەری بدات و لە هەمان سەردەمی لاوێتیدا گۆشەگیر بوو.
web (http://chawnews.com/) – X – (https://twitter.com/IKHRCNEWS) instagram (https://www.instagram.com/ikhrc)