چاونیوز: زیندانیانی ڕاگیراو لە مەزنترین بەندیخانەی ئێران لە گەمارۆی قەیرانی مرۆیی دان.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بە وتەی یەکێک لە زیندانییەکانی کوردی ناو بەندیخانەی فەشافوویە(دوکتور ناسر فەهیمی)، ڕەوشی زیندانیانی ئەو بەندیخانە ڕۆژبەڕۆژ دژواتر دەبێ کە ناوبراو ئاماژەی بەو چەند خاڵەی بەرەوە داوە…
ئاوێکی پیس کە بۆ خواردنەوە نابێ
نزم بوونی کوالێتی خواردنەکان
نەبوون یان کەم بوونی پێداویستی ساخلەمی و تەندرووستی
بێ کەلک بوونی خواردنەکانی ناو فرۆشگای بەندیخانە
زۆر بوونی حەشیمەت لەناو ژوورە بچووکەکان
ئەو زیندانیانەی تازە دێن هیچ ئازمایش یان پێڕاگەیشتنێکیان بۆ ناکەم لەهەمبەر تووش بوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کاتێک زیندانی باری تەندرووستی تێک دەچێت زۆر بە کەمی دەگوازرێتەوە بۆ دەرمانگا یان نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، کە لە حاڵەتی وادا هیچ خزمەتگوزارییەک نییە
نەدانی مرەخەسی بەو زیندانیانەی دۆخەکەیان بەشیوازێکە و یاساش ئیزنی پێداوە
درووست کردنی جەوێکی ئەمنییەتی و ئاڵۆزی ساز کردن لە ژینگەی زیندان
بێ بەش کردنی بەشێک لە بەندییەکان لە تەلەفۆن و ملاقاتی بنەماڵەکانیان بە شێوەیەکی هەڵاواردن و سەلیقەیی و…
ئەمە بەشێکن لە گوشار بۆسەر ئەو زیندانیانەی لەم بەندیخانەدا ڕاگیراون و بەدەر لە ئەشکەنجە و ڕاگرتنیان لە ژووری تاکەکەسی و سێدارە و زەربەی ڕوحی و ڕەوانی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زیندانیان هەبووە و بەم کارە ڕێژیم دەخوازێ بە ئامانجە چەپەڵەکانی خۆی بگا.
هەربۆیە لە تریبوونی چاونیوزەوە داواخوازین لە هەموو کۆمەڵگای جیهانی بەتایبەت ناوەندە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ پشتیوانی زیندانیان بن لەهەمبەر ئەو هەمووە زوڵم و ناعیداڵەتییەی لە بەندیخانەکانی ئێران دەکرێ.