بەرەبەیانی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر بە ناوی “مستەفا سووری” لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتی بەئەنقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێران، بە سێدارە حوکم درابوو.