بەرەبەیانی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئاروین قەهرەمانی” (ناتانێل) خەڵکی بۆکان، دانیشتووی کرماشان و ئەندامی کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
پێشتر گوترابوو: “حەبیبوڵڵا غەفووری”، بەرنوێژی هەینیی کرماشان و نوێنەری خامنەیی لە پارێزگا لەگەڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بنەماڵەی کوژراوەکەیان بۆ ڕەزایەتنەدان بە ئاروین لەبەر جوولەكە بوونی، لەژێر گوشار خستووە.
ئەم هاونیشتمانییە ٢٠ ساڵەیە، دوو ساڵ پێش و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، لە تێكهەڵچوونێکی بەکۆمەڵدا بەشدار بوو کە ببووە هۆی کوژرانی هاونیشتمانییەکی موسڵمان. ناوبراو دوای دەسبەسەرکران، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن دەزگای دادی ئێران بە سێدارە حوکم درا.