بەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و کوردستان بە هەزاران کەس گیراون. سەرچاوەکانی زانیاری و بەدواداچوونەکان باس لەوە دەکەن کە گیراوەکان لەژێر ئەشکەنجەدان بۆ داننانی زۆرەملێ و چارەنووسیان ناڕوونە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە هەموو شارەکانی کوردستان بە سەدان کەس ڕەشبگیر کراون کە بەهۆی کەشی سەرکوت و سانسۆڕ بە ناو و ناسناوی ژمارەیەکی زۆر کەم لەوان زاندراوە. هەروەها زۆربەی زۆری ئەوانەی گیراون بۆ زیندانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بردراون.
ناوی بەشێک لەو کەسانەی گیراون و بە گرتنەکەی زاندراوە بریتین لە:
مەریوان:
پووریا عەلیپوور، ئەرشاد خوونزەر، سدیق عەزیزی، مەیسەم محەممەدی، لوقمان خوراب و عەلی تاجر
سنە:
سابیر قەدیری، محەممەد زارع، ئەمیر خالیدی، ڕەشاد محەممەدپوور و داریووش سەیاری.
ورمێ:
ڕزگار سداقەت، نەحۆ ئەمینی و سەعید محەممەدزادە
جوانڕۆ
ئەمین کاسب، وەحید عەبدی،شەعبان موریدی، سادق عوسمان، فەرید مەحموودی، ڕێبوار سەید ڕۆستەمی، محەممەد ئیبراهیمی، ئەمجەد شامورادی، عومران وەلیدی، ئارمین فەروخی، ماکوان سلێمانی ، لوقمان سلێمانی و ئەرکان سلێمانی.
کرماشان:
عەلی زولفەقارنەسەب، محەممەد یاری، موبین مورادی و ڕەزا جابری
بۆکان:
فاتمە دادوەند، سادق خزری و سلێمان نادری
مێهران:
ئەمیر حوسێن جیران
ئیلام:
مەهین زراق و سوهراب ئەعرابی