چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێ چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی سنووری بانە تەقەی ڕاستەخۆ لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی عەبدوڵلا فەرەج پەنا خەڵکی ئاوایی مەنیجیلان بە سەختی بریندار دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجان کە هەتا ئێستا ناوی نەزانراوە لە کاتی کۆڵبەری دا تەقەی لێدەکرێ و دەستی بە توندی بریندار دەبێ.
جێگای ئاماژەیە کە، هەر لە ڕۆژی دووشەممەدا و لە ناوچەی دەڤەری سنووری ورمێ ٥ کۆڵبەر وەبەر ڕنووبەفر دەکەون و گیانیان لەدەست دەدەن.