ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، “ئەفشین حوسێنپەناهی” برای “ڕامین حوسێنپەناهی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە ئەمنییەکان دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای بێڕێزیکردن بە هاوسەرەکەی، ماڵەکەیان پشکنیوە و تێکیان داوە.
شایانی باسە کە، ئەفشین حوسێنپەناهی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە هۆکارگەلی نادیار و بە مەبەستی لەژێرگوشارخستنی بنەماڵەکەی، دەسبەسەر کرابوو و دوایین جاریش ماوەی پێنج ساڵی لە بەندیخانە بەسەر بردووە.
ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧، “زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێنپەناهی”، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری نیزام”، لەسێدارە دران.