چاونیوز: بە هۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی سووتەمەنی کرێکارێکی کورد گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی، ٣ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد، بە ناوی “ئارام سەعیدی”، خەڵکی گوندی “دۆیسە” سەربە شاری مەریوان، کە بە مەبەستی کرێکاری هاتبووە پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لەگەڵ خاوەنکارەکی کە خەڵکی پێنجوێنە گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە، لە مانگی ڕابردووەوە ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی لە خاکی هەرێمی کوردستان ڕوویان داوە، کە بە هۆی گوشاری ئابووری و نەبوونی کار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.





