ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، کرێکارێکی خەڵکی #بانە بە ناوی “ڕەحیم براخاسی”، کە لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک، کارەبا گرتی و لە بەرزایی بەربووەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانەی سەقز گیانی لەدەست دا.
ئەم هاونیشتمانییە، کرێکاری کێڵگەیەکی مریشک بووە کە لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا ویستوویەتی باڵندەیەک کە لەنێو سیمی کارەبادا گیری کردبوو، ڕزگار بکات، بەڵام کارەبا گرتی و بەربووەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەقز کرابوو.
ناوبراو خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.