چاونیوز: ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری کرماشان و منداڵەکەی، کە بۆ پاراستنی گیانیان شاری کرماشانیان بەرەو گوندەکەیان بەجێ هێشت، گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ژنێکی کورد بە ناوی “دڵنیا قادری” و کوڕە منداڵەکەی بە ناوی “پایا مورادی”، لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئامریکا لەگەڵ ئێران، بۆ پاراستنی گیانیان دەیانەویست بۆ لای باوک و دایکیان لە گوند بڕۆنەوە، لە نێو ڕێگەدا بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە، ماشینەکەیان دەکەوێتە نێو چۆمی سیروان و هەردووکیان گیان لە دەست دەدەن.
لە کاتی سەرهەڵدانی دوایین شەڕی نێوان ئێران و وڵاتانی ئیسرائیل و ئامریکا هەتا ئێستە، نزیکەی ٢٤٦ ژن و ٢١٦ هاووڵاتیی ئێرانی خوار ١٨ ساڵ لە خەڵکی سڤیل و مەدەنی، بە هۆی ئەم شەڕەوە گیانیان لە دەست داوە، کە زۆربەی ئەم حاڵەتانە بۆ هەبوونی بنکە سەربازی و نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نێو شار و شوێنە مەدەنییەکان دەگەڕێتەوە.





