چاونیوز: لە شاری دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی مین، مێرمنداڵێک گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێک بە ناوی ڕەحیم حەمیدی، تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی شاری دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لەو ناوچەیە، گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، کە بەهۆی پاشماوە تەقەمەنییەکانی شەڕ لە سنوورەکانی ئێران و بەتایبەت لە ناوچەکانی کوردستان، ساڵانە سەدان کەس یا گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار و کەمئەندام دەبن.





