چاونیوز: چالاکێکی کرێکاریی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، “ناهید خوداجوو”، چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە.
ئەم کەسە کە پێشتریش بە هۆی داکۆکیکردن لە مافی کرێکاران و چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، لە ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەرەوە کە گیراوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.





