چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد پاش حەوت مانگ لە دەسبەسەرکردنی هێشتا شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی نادیارە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “ئارمان خالقپەنا” هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، کە لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٤دا، لەگەڵ “شێخ زاهید شەهابی” لە نزیکی گۆڕستانی “ئایچی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گەمارۆ دەدرێن و بەرەوڕوویان تەقە دەکرێت، ئارمان خالقپەنا لە نێوقەدەوە بریندار دەبێت و دوای دەسبەسەرکردن بەرەو شوێنێکی نادیار ڕادەگوازرێن.
ئەگەرچی پاش سێ مانگ شێخ زاهید شەهابی بۆ زیندانی سەقز ڕادەگوازرێت، بەڵام هەتا ئێستە کە نزیک بە حەوت مانگە شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئارمان خالقپەنا نادیارە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی زیاتر کردووە.





