چەند خولەک پێش، دڕۆنێکی سپای پاسداران، لە گوندی “بندرێ” سەر بە پیرانشار کەوتە خوارەوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم دڕۆنە بە هۆکاری نادیار کەوتە خوارەوە و کەوتە سەربانی ماڵێکی گوندی بندرێ و بووە هۆی برینداربوونی ژنێک و خەساری جیددی وەبەر ماڵەکە کەوتووە.
ئەم هاونیشتمانییە بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
شایانی باسە کە، ئەم گوندە لە نزیک پادگانی سپای پاسداران و سیستەمی پەدافەندەکەیەتی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.