چاونیوز: لە ماوەی یەک هەفتەدا، کەمپێکی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوو جار لەلایەن سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کاتژمێری ٨ و ١٥ خولەکی شەوی چوارشەممە، ٨ی ڕەزبەر، کەمپی ئازادی لە نزیکی کۆیە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە بۆ دووهەمین جار لەم هەفتەیە، لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە درۆن هێرش کرایە سەری.
کەمپەکانی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی ئێران لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیلەوە، بەردەوام لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەکرێتە ئامانجی هێرشی درۆنی و مووشەکی و هەتا ئێستە زیاتر لە ١٦٤ جار ئەم کەمپانە هێرشیان کراوەتە سەر.





