بەرەبەیانی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی “شەهنام زاهری نژاد” خەڵکی گوندی “ملەرولان” سەر بە سەرپێڵ زەهاو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری قەسری شیرین کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە ٣٥ ساڵەیە پێڕەوی ئایینی یارسان و خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
