چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠، فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیە کاروانێکی کۆڵبەرانیان لە سنوور “سۆمابرادۆست” دەکەنە ئامانج کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئالیشان حەیدەری” تەمەن ۱٨ ساڵان و “سۆزدار ئەحمەدی” ٢١ ساڵە خەڵکی ئاوایی “کووران”ێ سەر بە شاری ورمێ دەکوژرێن و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن.
جێگای ئاماژەیە کە، سۆزدار ئەحمەدی ماوەی یەک مانگە ژیانی هاوباشی پێکهێناوە.
هەروەها لەو هێرشانەدا نزیک بە ٨کۆڵبەریان دەست بەسەر کراون.