فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
کوژران و برینداربوونی ٨٥٢ کۆڵبەری کورد لە چوار ساڵی ڕابردوودا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-08-05
  • کات: 13:26

چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا نێوەڕاستی گەلاوێژی ١٣٩٩، لانیکەم ٨٥ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوونە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریدەخەن، لە ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاوییەوە تا ئێستا -لە چوار ساڵ و چوار مانگی ڕابردوودا_ ٨٥٢ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوونە.

“چاونیوز”، ماڵپەڕی(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): لە ماوەی مانگ و نیوی هاوینی ئەمساڵ (١٣٩٩ی هەتاوی) لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراو و بریندار بوونە. لەو ٢٤ کۆڵبەرە ٩ کەسیان کوژراون و ١٥ کۆڵبەریش بریندار بوون. هاوکات سێ شوانکارەش لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ کە دوو کەس لەوان کوژراون و یەکیان بریندار و ئێستاش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکی‌دایە.

کوژران و برینداربوونی ئەو ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەو یەک مانگ و نیوەی سەرەتای هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاریشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش بوونەتە قوربانیی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماریی ئیسلامی ئێران. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار ببوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە. بەمجۆرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ٨٥ کەس بووە کە ٣٣ کەسیان کوژراون و ٥٢ کەسیان بریندار بوون.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨ی هەتاوی)ـیش ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان دابووە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردوو ٧٣ کەسیان کوژراون و ١٦٧ کەسیشیان بریندار ببوون.

بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لە ساڵی ١٣٩٧ـیشدا 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها لە سەرما ڕەق‌هەڵاتن، گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو 242 کۆڵبەر و کاسبکارە 80 کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 162 کەسیش بریندار بوون.

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٦ـی هەتاویشدا 183 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی وردەکارییەکان لەو 183 قوربانییەی دەستی غەدر و تاوانی کۆماری ئیسلامی لەو ساڵەشدا 79 کەسیان کوژراون و، 104 کەسیش بریندار بوون.

له‌ ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاوییشدا لانیکەم ١٠٢ کۆڵبەر و کاسبکار بوونە قوربانیی ستەمی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی کە ٦٦ کەس لەوان کوژران و ٣٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

بەو پێیە لە ماوەی ٤ ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا ٨٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمەوە دراونەتە بەر دەسترێژ. لەو سەدان کۆڵبەر و کاسبکارە قوربانییە ٣٣١ کەسیان کوژراون و ٥٢١ کەسیشیان بریندار بوون.

“چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە دەڵێ کە، کۆڵبەری کورد لە وڵاتێکدا بە بیانووی هێنان و بردنی کاڵای قاچاغ دەدرێتە بەر دەستڕێژی فیشەک کە لە ساڵدا پتر لە 36 میلیارد دۆلار کاڵای بە تەواو مانا قاچاغ لە به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌ و ئێسه‌که‌له‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ فەرمییەکانەوە دێتە نێوخۆی وڵاتەوە و دەرکی ئەو دەروازە و شوێنانە بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی‌ و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین کارتێلی قاچاغی کاڵا لە وڵاتن، ئاوەڵایە. بەڵام هێنانی چەند کیلۆ بار بە پشتی چەماوەی خەڵکی کورد، بە ناڕەوا دەزانن و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن کە مەبادا ئەو چەند تەلیس شتومەکە ئابووری وڵاتی ئێران ئاڵۆز بکا! و ئاغازادەکان زویر.

بابەتی پێوەندیدار

بۆکان: دەستبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان دوای بانگ‌کردن

کوژران و برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار، لەسێدارەدانی ٥٠ زیندانی، دەستبەسەرکردنی ١٦٥ هاونیشتمانی لە ماوەی هاوینیی ١٤٠٤

2025-09-30
پەنابەرێکی خەڵکی ورمێ لە ئاوەکانی یۆنان‌دا گیانی لەدەست دا

2025-09-21
ڕێبین گۆرانی گیانی لەدەست دا

ڕێبین گۆرانی گیانی لەدەست دا

2025-09-06
مردنی گوماناویی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قەزەڵحسار

چاونیوز

سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران

by IKHRC
2025-11-12
چاونیوز

سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی پاش بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

by IKHRC
2025-11-12
بەندکراوان

حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، لە تاران دەسبەسەرکرا

by IKHRC
2025-11-12
کوژران و برینداربوونی ٨٥٢ کۆڵبەری کورد لە چوار ساڵی ڕابردوودا

کوژران و برینداربوونی ٨٥٢ کۆڵبەری کورد لە چوار ساڵی ڕابردوودا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-08-05
  • 13:26

چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا نێوەڕاستی گەلاوێژی ١٣٩٩، لانیکەم ٨٥ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوونە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریدەخەن، لە ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاوییەوە تا ئێستا -لە چوار ساڵ و چوار مانگی ڕابردوودا_ ٨٥٢ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوونە.

“چاونیوز”، ماڵپەڕی(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): لە ماوەی مانگ و نیوی هاوینی ئەمساڵ (١٣٩٩ی هەتاوی) لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراو و بریندار بوونە. لەو ٢٤ کۆڵبەرە ٩ کەسیان کوژراون و ١٥ کۆڵبەریش بریندار بوون. هاوکات سێ شوانکارەش لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ کە دوو کەس لەوان کوژراون و یەکیان بریندار و ئێستاش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکی‌دایە.

کوژران و برینداربوونی ئەو ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەو یەک مانگ و نیوەی سەرەتای هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاریشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش بوونەتە قوربانیی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماریی ئیسلامی ئێران. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار ببوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە. بەمجۆرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ٨٥ کەس بووە کە ٣٣ کەسیان کوژراون و ٥٢ کەسیان بریندار بوون.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨ی هەتاوی)ـیش ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان دابووە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردوو ٧٣ کەسیان کوژراون و ١٦٧ کەسیشیان بریندار ببوون.

بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لە ساڵی ١٣٩٧ـیشدا 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها لە سەرما ڕەق‌هەڵاتن، گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو 242 کۆڵبەر و کاسبکارە 80 کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 162 کەسیش بریندار بوون.

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٦ـی هەتاویشدا 183 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی وردەکارییەکان لەو 183 قوربانییەی دەستی غەدر و تاوانی کۆماری ئیسلامی لەو ساڵەشدا 79 کەسیان کوژراون و، 104 کەسیش بریندار بوون.

له‌ ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاوییشدا لانیکەم ١٠٢ کۆڵبەر و کاسبکار بوونە قوربانیی ستەمی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی کە ٦٦ کەس لەوان کوژران و ٣٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

بەو پێیە لە ماوەی ٤ ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا ٨٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمەوە دراونەتە بەر دەسترێژ. لەو سەدان کۆڵبەر و کاسبکارە قوربانییە ٣٣١ کەسیان کوژراون و ٥٢١ کەسیشیان بریندار بوون.

“چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە دەڵێ کە، کۆڵبەری کورد لە وڵاتێکدا بە بیانووی هێنان و بردنی کاڵای قاچاغ دەدرێتە بەر دەستڕێژی فیشەک کە لە ساڵدا پتر لە 36 میلیارد دۆلار کاڵای بە تەواو مانا قاچاغ لە به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌ و ئێسه‌که‌له‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ فەرمییەکانەوە دێتە نێوخۆی وڵاتەوە و دەرکی ئەو دەروازە و شوێنانە بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی‌ و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین کارتێلی قاچاغی کاڵا لە وڵاتن، ئاوەڵایە. بەڵام هێنانی چەند کیلۆ بار بە پشتی چەماوەی خەڵکی کورد، بە ناڕەوا دەزانن و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن کە مەبادا ئەو چەند تەلیس شتومەکە ئابووری وڵاتی ئێران ئاڵۆز بکا! و ئاغازادەکان زویر.

بابەتی پێوەندیدار

بۆکان: دەستبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان دوای بانگ‌کردن

کوژران و برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار، لەسێدارەدانی ٥٠ زیندانی، دەستبەسەرکردنی ١٦٥ هاونیشتمانی لە ماوەی هاوینیی ١٤٠٤

2025-09-30
پەنابەرێکی خەڵکی ورمێ لە ئاوەکانی یۆنان‌دا گیانی لەدەست دا

پەنابەرێکی خەڵکی ورمێ لە ئاوەکانی یۆنان‌دا گیانی لەدەست دا

2025-09-21
ڕێبین گۆرانی گیانی لەدەست دا

ڕێبین گۆرانی گیانی لەدەست دا

2025-09-06
مردنی گوماناویی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قەزەڵحسار

مردنی گوماناویی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قەزەڵحسار

2025-09-06
Next Post
چوار چالاکی مەدەنی ژینگەیی لە سەقز دەسبەسەر کران

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی