فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٥٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی پاییزی ١٤٠٠دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-12-25
  • کات: 07:31

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی پاییزی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا)

داتا و زانیار‌ییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٤٠ کۆڵبەرە ١٢ کەسیان کوژراون و ٢٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی پاییز ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا ٨١ کۆڵبەر کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە٢٢ کەسیان کوژرابوون و ٥٩ کۆڵبەریش بریندار ببوون. هەروەها لە وەرزی بەهاریشدا ١٥ کۆڵبەر کوژرابوون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار ببوون

بەوپێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ١٧٤ کەس بووە کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ١٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

جێی بیرهێنانەیەوەیە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا  ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.

هەر لەو ماوەیەدا ٩ کەسی ئاسایی لە نێوشار یان لە زینداندا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، یان لەژێر ئەشکەنجە و یان دەنا بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی ڕەزبەر موحسین ئیبراهیمی خەڵکی کرماشان لە نێوشار درایە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا. ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەریش هەر لە کرماشان یاسر محەمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە کۆماندۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە گیانی لە دەست دا. ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەریش لە ڕێگەی سنە بۆ مەریوان مێرمنداڵێكی ١٥ ساڵ تەمەن بە ناوی ئاراس قادری خەڵكی گوندی پیچوون لەناوچەی كەڵاتڕەزان سەر بە شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەكانی سپای پاسداران كوژرا. ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر بنەماڵەی دوو ھاوڵاتی كورد بە ناوەكانی ئەسعەد ڕامین و داوود ڕەحیمی خەڵكی گوندەكانی قاڕنێ و چقڵ مستەفا سەر بە شاری نەغەدە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران لەو شارە بانگ كران و پێیان ڕاگەیاندوون کە کوڕەکانیان بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکان كوژراون. لە سەرماوەزیشدا  کەسێک بە ناوی ڕەمەزان حاجیلو، شوانکارەی تەمەن 17 ساڵ خەڵکی گوندی کاخک لە ماکۆ درایە بەر دەستڕێژ. ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەزبەریش ئەمیر حوسێن حاتەمی، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام بەهۆی ئەشکەنجەدرانی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی فەشافوویەی تارانەوە کوژرا. ڕۆژی 6ی ڕەزبەر شاهین دەیرزادە، زیندانیی تاوانە ئاساییەکان لە بەندیخانەی ورمێ بەهۆی نەخۆشی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست دا. ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر بەندکراوێکی تۆمەتبار بە کوشتنی ئەنقەست، بە ناوی خۆسرۆ جەماڵی فەر تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سنە لە بەندی تاکەکەسی بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە هۆی کوتان و لێدان و زەربە لەسەری گیانی لەدەست دا.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم ١٥٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٥ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٤٥ ساڵ (سەرجەم ١٥٢٩ مانگ- 127 ساڵ و ٥ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ٢٩٣ کەسیان گرتبوو بووە کە ٥٧ کەس لەوان دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاندبوون. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ٤٥٠ کەس بووە کە ٩٢ کەس لەوان حوکمی زیندانیان بۆ دەرکراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یش لانیکەم ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ زیندان (سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ) و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە یەک لەوان (حەیدەر قوربانی) زیندانیی سیاسیی بووە.  دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ٢٨ کەسیان لە کوردستان ئێعدام کردبوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەمساڵدا لە کوردستان ئێعدام کراون ٣٥ کەس  بووە.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەسیش لەوان بەندیی سیاسی بوون.

لە سێهەمین وەرزی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٥ کەس لە کوردستان بوونە قوربانیی تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان کە “چاونیوز” توانیویەتی ناونیشانی ٧ کەس لەوان کە لەوسۆنگەیەوە بریندار بوون و ئەندامێکی جەستەیان لەدەست‌ داوە، ئاشکرا بکا.

تەقینەوەی مین لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینیشدا زیاتر لە ١٢ قوربانیی لێ ‌کەوتبۆوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٤ کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو کە بەو هۆیە گیانیان لەدەست دابوو. لە وەرزی بەهاریشدا چاونیوز شوناسی ٧ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرابوون، یان گیانیان لەدەست دابوو. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ناونیشانی ١٨ قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ئاشکرا بووە کە ٨ کەسیان کوژراون و ١٠ کەسیشیان  نقوستان بوون.

خاڵێکی گرینگ لە پێوەندی لەگەڵ تەقینەوەی مین لە کوردستان ئاشکرانەکردنی ناو و ناسناوی قوربانییان لەلایەن ناوەندی رەسمییەکانی حکوومەتە. بۆ نموونە مەجید کاکی، فەرمانداری شاری مێهران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی “فارس” ڕایگەیاندوە کە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، ٧ تەقینەوەی مین لە شاری مێهران ڕووی داوە کە بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و ١٠ کەسیش بریندار بووە. ئەوە لە حاڵێک‌دایە ناونیشانی ئەو ١١ کەسە لە هیچ سەرچاوەیەکی هەواڵ تۆمار نەکراوە.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بوو. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان کوژرابوون.

لە ماوەی وەرزی پاییزدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی لانیکەم ١١ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

چاونیوز لە وەرزی هاوینیشدا ناو و ناسناوی ١٦ کەس و لە وەرزی بەهاریشدا ناو و ناسناوی ١٥ کرێکاری گیان‌بەخت‌کردوو بەهۆی ڕووداوی کاری ڕاگەیاندبوو، بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا لانیکەم ٤٢ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بڵاونەبوونەوەی ئاماری دەقیقی ناو و نیشانی قوربانییانی ڕووداوی کار لەلایەن ناوەندە ڕەسمییەکانی حکوومەتییەوە یەکێکی دیکە لە کێشەکانی ئامارگیری لەو پێوەندییەدایە. بۆ نموونە بێهتاش خانی‌ئاباد، بەڕێوەبەریی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵد لەو پارێزگایە، ١٥٩ کرێکار بە ڕووداوی کار بریندار بوون. هەروەها ڕووداوی کار پاش ڕووداوی هاتوچۆ بە دووهەمین هۆکاری مردن لە ئێران دادەنرێ. خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج ئەوەیە کە بە هۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری کرێکاران لە کوردستان کرێکاری وەرزی و هەروەها بیمەنەکراون و هیچ ناوەندێکی یاسایی چاودێرییان ناکا، کەمتر هەواڵی گیان‌لەدەستدان و برینداربوونیان مێدیایی دەکرێ. ئەگینا هەر بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەریی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە؛ لە سەرەتای ٤ مانگی ئەمساڵدا، لەو پارێزگایە، ١٥٩ کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون.

ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا زیاتر لە ١٥٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٧٦ کەس لەوانی تۆمار کردوە، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان بوون.

هەروەها لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٥٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٩ کەس لەوانی تۆمار کردوە. کە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٣ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ بووه‌. “چاونیوز” لە ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی خۆیدا  ناونیشانی ٧١ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێنابوو. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمسالەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠٠ کەس لەو سەدان کەسەت هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە.

جێی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو.

“چاونیوز” لە کۆتاییدا ڕادەگەیەنێ کە ئەو ئامار و زانیارییانەی لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان دەکاتەوە، تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی‌وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕادەگەیەندرێ.

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٥٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی پاییزی ١٤٠٠دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-12-25
  • 07:31

Next Post
گیان لەدەستدانی دوو هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەی مین

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی