شەوی هەینی ٦ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “هەوتاش” سەر بە شاری بانە، بە ناوی “سەیوان عەبدوڵڵازادە” کوڕی ساڵح، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم کۆڵبەرە ٢٠ ساڵەیە، لە بەرزاییەکانی سنووری هەوتاش و بەبێ ئاگادارکردنەوە، لە حاڵێکدا کە لە بۆسە کەوتبوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.