چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دووماڵ و دانیشتووی مەریوان، بە ناوی “سەلاح خۆشنمەک” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنوور، گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە دووهەم کۆڵبەرە کە لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە گیانی لە دەست دەدات و هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی هەینی، ١٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی وەزیر ڕەحیمی، ٥٧ ساڵە، خەڵکی گوندی مەنسوورئاقایی، سەربە ڕەوانسەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا.





