سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرەڵوەری ۱٤۰٤، “نووشین ڕەزایی” خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و گرتنگەی شاری سنە گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “نووشین ڕەزایی” ئێستا لە دابڕگەی بەندی ژنان لە سنە ڕاگیراوە و ڕۆژانە بۆ لێپرسینەوە دەیبنە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.
شایانی باسه کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەیەدا لە مافی پێوەندی گرتن بە بنەماڵە و دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵی هیچی زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.





