چاونیوز: هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆ کاسبکارێکی کوردیان کوشت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کاتژمێری ٤ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “مەتەلیب خەیبەری”، باوکی دوو منداڵ، لە سنووری “چۆمان”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
کوشتنی کاسبکار و کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لەسەر بنەمای گومانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەوتێکی چەندین ساڵەیە کە بووەتە مەترسیی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی بێکار و بێدەرەتانی کوردستان و هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی بۆ پێشگرتن لەم پێشێلکارییە بوونی نییە.





