چاونیوز: ژنێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژنێکی کورد بە ناوی “سەحەر مەهدی” خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و ڕفێندرا.
بە گوتەی شایەتحاڵان، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە توندوتیژیی هێزەکانی ئیتلاعات لەگەڵ بووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو نەدراوە.
شایانی باسە، یەکێک لە براکانی ناوبراو ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و لە ئێستادا لە دەرەوەی ئێران دەژی.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی جەستەیی و دەروونیی سەحەر مەهدی لە بەردەستدا نییە.





